سەرۆکی ئێران پەیامێکی توند بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.. دڵی وڵاتەکەتان دەکەینە ئامانج

 سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی نمایشێکی سەربازییدا پەیامێکی توندی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و هەڕەشەی هێرش کردنەسەر دڵی ئەو وڵاتەی کرد ئەگەربێتو ئیسرائیل هەر هەنگاوێک دژی گەلی ئێران بچێتە پێشەوە.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی، ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامەکەیدا کە لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەوە پەخشکرا ڕایگەیاند، “ئەگەر بچوکترین جوڵە دژی گەلەکەمان بکەن، هێزە سەربازییەکانمان دڵی ڕژێمەکەتان دەکاتە ئامانج”.

ڕەئیسی وتی، “پەیاممان بۆ ڕژێمی ئیسرائیل ە ئەو وڵاتانەی ئێستا لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیدایە لەگەڵیدا، جوڵەکانتان لەژێر چاودێریماندایە، بچوکترین جوڵەتان لە چاوی هێزە چەکدار و مەدەنییەکانمان ناشاردرێتەوە”.

پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ڕێگەنادەن ئێران ببێتە وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی، لەکاتێکدا ئێستا ئێران و گەورە وڵاتانی جیهان لە هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015 دان.

ئیسرائیل ڕەتیکردووەتەوە پابەندبێت بە هیچ ڕێککەوتنێکەوە پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دەستپێشخەرییەكی نوێ ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

مێشکی مرۆڤ بەرامبەرە بە 4.7 ملیار کتێب و 670 ملیۆن سایت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و “دوو تیرۆریستمان” كوشت

وەزارەتی ئاسایشی ئێران دەڵێت، “كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و دوو تیرۆریستمان كوشت.” دەستەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی…
Total
0
Share