وەزارەتی پیشەسازیی عێراق: لە پلانماندایە چیمەنتۆ و کەرەستەی دیکە هەناردەی دەرەوە بکەین

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، بڵاویکردەوە کە لە پلانیاندایە چیمەنتۆ و هەندێک کەرەستەی دیکەی بیناسازی و پیشەسازی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکەین.

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند، ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازیی سەربە وەزارەتەکەیان هەیە کە لەتوانایاندایە پێداویستیی ناوخۆ پڕبکەنەوە هەروەها توانای هەناردەکردنیشیان بۆ وڵاتانی دیکە هەیە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی پیشەسازی عێراق دەڵێت، “ئەو کەرەستانەی توانای هەناردەکردنیمان هەیە بریتیین لە قیر، چیمەنتۆ و کەرەستەی پیشەسازی ئاسن، هەروەها ئەو کەرەستانەی بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرهەمێکی بیناسازی پێویستن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەوڵێکی گەورە هەیە بۆئەوەی کە کەرەستەکانی دیکەی بیناسازی ڕەوانەی دەرەوە بکەین لەو جۆرانەی کە هەموو پێداویستییەکی ناوخۆیی پڕکردووەتەوە.

هەروەها بەسیلەوەکرد ئێستا هاوردەکردنی ئەو کەرەستانە هەیە بەبێ چاودێری کە زیانی بە بەرهەم ناوخۆییەکان گەیاندووە لە ڕووی بەبازاڕکردنییەوە، لەکاتێکدا لە ڕووی جۆرییەت و پێکهاتەوە زۆر باشتر و بەکوالێتی ترن، چونکە بەپێی پێوەرە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان بەرهەمدەهێنرێن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا داوا لە سعودیە دەكات لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكبكەوێت

بابەتی دواتر

چاودێرێك: حكومەت هێزەكانی ئەمریكا دەرنەكات كارەسات ڕوودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لەسەر گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هاوڵاتییەکی سلێمانی هاتە دەنگ

بەڕێوبەرایەتیی‌ گشتیی چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتیی‌ سلێمانی، دەستخۆشی لە پۆلیس دەکات کە هەستاوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕوداوی گاڵتەکردن…
Total
0
Share