دژەتیرۆر دانپیادانانی ئەمیرێكی داعش بڵاودەكاتەوە

بەشداربووە لە شەهیدكردنی ژمارەیەك پێشمەرگەدا

دەزگای دژەتیرۆر لە سلێمانی دەستگیركردنی ئەمیرێكی سەر بە ڕێكخراوی داعش ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، دەستی هەبووە لە سەربڕینی دوو پێشمەرگە و چەندین كردەوەی خۆكوژی.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەزگای دژەتیرۆر لە سلێمانی ئەمڕۆ دەقی دانپیادانانی (عەبدولوەهاب سەلمان حەمەد) بڵاوكردەوە كە پۆستی ئەمیری داعشی هەبووە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014ەوە پەیوەندی بە ڕێكخراوەكەوە هەبووە.

دەستگیركراوەكە ڕوونیدەكاتەوە كە لە مانگی كانونی دووەمی 2015دا بەشداری لە شەڕێكدا بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر پردی مەكتەب خالید لە ناحیەی سلێمان بەگ كردووە و دەڵێت، تیایدا دوو پێشمەرگەی شەهید كردووە، جگە لە دەستبەسەركردنی 21 پێشمەرگەی دیكە.

هەروەها دانبەوەدا دەنێت كە دوو لەو پێشمەرگە دیلانەی بەدەستی خۆی سەربڕیوە و ناوەكانیشیان ئاشكرادەكات.

دواتریش بەشداری لە چەند هێرشێكی دیكە بۆسەر بنكەكانی پێشمەرگە و شەهیدكردنیان كردووە.

بابەتی پێشتر

بکوژی پەرلەمانتارە بەریتانییەکە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادەدرێت

بابەتی دواتر

لە مانگی ڕەمەزاندا.. بەم سێ هەنگاوە کێشت داببەزێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share