ئاوات شێخ جەناب: بەمزووانە رێنمایی نوێ بۆ كارئاسانی گەڕانەوەی پێشینەكان دەردەچێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەمزووانە رێنمایی نوێ بۆ كارئاسانیی گەڕانەوەی پێشینەكان دەردەچێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێك لە بانكە پسپۆڕییەكانی وەزارەت كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەكان لە بواری قەرزی نیشتەجێكردن و خانووبەرە و كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە كراو بەرپرسانی بانكەكان داتاو پێشنیازی خۆیان خستەڕوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدپێشینەكان ا هاتووە، ئاوات شێخ جەناب بانكە پسپۆڕییەكانی راسپارد بەزووترین كات راپۆرت و پێشنیازی خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەكان پێشكەشبكەن تا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت و دواتر رێنمایی پێویستی بۆ دەردەكرێت بەجۆرێك لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییان و ئەو چین و توێژانە بێت كە پێشینەكانیان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان: ئاڵای کوردستان نیشانەی هیوا و داهاتوویەکی باشترە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئاڵای کوردستان نیشانەی هیوا و داهاتوویەکی باشترە. دەستەی گشتیی…
Total
0
Share