لە مانگی ڕەمەزاندا.. بەم سێ هەنگاوە کێشت داببەزێنە

بەهۆی برسیبوون و ئامادەیی زۆری خواردن و خواردنەوە شیرینەکان لەسەر سفرەی مانگی ڕەمەزان، ڕاگرتنی هاوسەنگیی کێش یاخود دابەزاندنی کارێکی ئاسان نییە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی “لایف سایەنس”، سیستمێکی خۆراکی هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و هاوکارییت دەکات تاکو خۆت لە کێشی زیادە ڕزگاربکەیت.

ڕاپۆرتەکە جەختیکردووەتەوە، بۆ لەدەستدانی کێشی زیادە پێویستە پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکیی ڕووەکی بکرێت، ئەمەش لە ئەگەری چەندین کێشەی تەندرووستیی وەک نەخۆشیی دڵ، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، کۆڵسترۆڵ و شەکرە بەدوورتدەگرێت.

ئەگەر بڕیارتداوە سیستمی خۆراکیی ڕووەکی پەیڕەو بکەیت، ئەوا ڕەچاوی ئەم سێ ڕینماییەی خوارەوە بکە.

یەکەم: پێویستە پرۆتینی ڕووەکی بخۆیت، تاکو زیان بە تەندروستیت نەگات و تووشی لاوازیی ماسوولکە نەبیت.

بادەم و چەرەسات و پاقلەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە پرۆتینی ڕووەکی و ناهێڵن هەست بە برسێتی بکەیت

دووەم: پێویستە گرنگی بە خواردنی ڕیشاڵەکان بدەیت، چونکە بە خێرایی لە گەدەدا هەرس نابن و بەهۆیانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە تێری دەکەیت، سەرچاوەی سەرەکیی ئەم ڕیشاڵانەش سەوزە و زەڵاتەن.

سێیەم: خۆت بەدووربگرە لە شیرینی و شەکر و زیاتر پشت بە میوە و شەربەتە سرووشتییەکان ببەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە.…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی…
Total
0
Share