بکوژی پەرلەمانتارە بەریتانییەکە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادەدرێت

ئەمڕۆ سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ “عەلی حەربی عەلی” لایەنگری داعش و بکوژی دەیڤد ئامیس پەرلەمانتاری بەریتانی دەرچوو.

بەپێی “فرانس پرێس”، نایجل سوینی دادوەری بەریتانی لە دادگای “ئۆڵد بیلی”ی لەندەن، پاش ڕاگەیاندنی حوکمەکە گوتی، “ئەم تاوانی کوشتنە گورزێک بوو دای لە دڵی دیموکراسیەت” و ئاماژەی بەوەش دا، بکوژە 26 ساڵانەکە “نە پەشیمانی و نە شەرمیشی پێوەدیاربوو”.

لە مانگی پێشوودا و لە کڵێسایەکدا بکوژەکە زیاتر لە 20 چەقۆی لە ئامیس دابوو، کاتێک پەرلەمانتارەکە خەریکی چاوپێکەوتن بووبوو لەگەڵ هاوڵاتیاندا.

ئەم ڕووداوی کوشتنە کاردانەوەی لە سەرانسەری بەریتانیادا بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی کە ئانیس دووەمین پەرلەمانتاری بەریتانییە لە 5 ساڵی ڕابردوودا بکوژرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: دانوستان بۆ ڕێككەوتنێك كە بەرژەوەندیی هەموان لەخۆبگرێت بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دانپیادانانی ئەمیرێكی داعش بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share