لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پلەدارێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە نزیک ناحیەی سەرقەڵا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە عەمیدێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ڕێگای نێوان کەلار- کفری وەرگەڕا و بەهۆیەوە عەمیدێکی بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا.

ئەو پلەدارەی وەزارەتی پێشمەرگە ناوی، (ئاری محمد تۆفیق)ـە و لەدایکبووی 1970یە دانیشتووی شاری سلێمانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

دەستوەردانی خێزان و نەگونجان دوو هۆكاری سەرەكیی جیابوونەوەن لە هەرێمی كوردستان

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئامارێكی لەبارەی هۆكارەكانی جیابوونەوەی هاوسەرگیری بڵاوكردەوە و سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەش دەستێوەردانی خێزانییە. دەستەی ئاماری…
Total
0
Share