بەرهەم ساڵح: ناكرێت هه‌میشه‌ پاساو بۆ شكسته‌كانمان بێنینه‌وه‌

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت هه‌میشه‌ پاساو بۆ شكسته‌كانمان بێنینه‌وه‌ به‌وه‌ی به‌ میرات له‌ ڕژێمی پێشووەوە بۆمان ماونه‌‌ته‌وه‌‌ و دەڵێت، هاوڵاتییانی عێراق له‌ به‌سڕه‌وە تا هه‌رێمی كوردستان چی دیكه‌ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا قبوڵناكه‌ن و داواكارن وەڵامی خه‌ون و ئاواته‌كانیان بدرێته‌وه‌.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق لە پەیامێكدا بەبۆنەی 9ی نیسان ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس ڕایگەیاند، ناكرێت ئه‌و وه‌چه‌رخانه‌ گه‌ورانه‌ نادیده‌ بگرین كه‌ له‌ دوای ساڵی 2003-وه‌ هاتوونه‌تە ئاراوه‌، هاوكات پێویسته‌ كه‌موكورتییه‌كانیشمان له‌به‌رچاوبێت و ناكرێت هه‌میشه‌ پاساو بۆ شكسته‌كانمان بێنینه‌وه‌ به‌وه‌ی به‌ میرات له‌ ڕژێمی پێشووەوە بۆمان ماونه‌‌ته‌وه‌‌.

وتیشی، “پێویسته‌ وەڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بین له‌ بنیاتنانی حوكمڕانییه‌كی باش كه‌ بتوانێت هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌زموونی رابردوومان و كه‌موكورتییه‌ بونیادگه‌راییه‌كانی كۆسیسته‌می حوكمڕانی چاره‌سه‌ربكات له‌ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ و ڕیشه‌یی”.

“دوای دوو دەیە له‌ ئه‌زموونی حوكمڕانی، وڵاته‌كه‌مان به‌ دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و گه‌یشتوینه‌ بنبه‌ستی سیاسی و ئیستحقاقه‌ ده‌ستورییه‌كان له‌ ئانوساتی یاسایی خۆیاندا جێبه‌جێ نه‌كراون، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ 5 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م دۆخه‌ قابیلی قبوڵكردن نییه‌، چونكه‌ هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته‌ داواكاری شه‌قام بوو تاوه‌كو ببێته‌ میكانیزمێكی چاكسازی و مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتییان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان” بەرهەم ساڵح لە پەیامەكەیدا وا دەڵێت.

پێشیوایە به‌رده‌وامیی ئه‌م ته‌نگژه‌ سیاسییه‌ی ئێستا سه‌رده‌كێشێت بۆ دۆخێكی مه‌ترسیداری ئه‌وتۆ كه‌ هه‌مووان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

سەبارەت بە دەستووریش بەرهەم ساڵح باس لە پێویستی هەمواركردنەوەی دەكات “له‌سه‌ر بنه‌ما و سازانێكی نیشتمانی كه‌ ده‌بێت به‌ زووترین كات ده‌ستی پێبكه‌ین” و دەڵێت، گه‌نده‌ڵیش به‌ڵا و ئافاتێكی گه‌وره‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و پێویسته‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌كی جددی له‌باره‌وه‌ بكه‌ین و به‌ره‌نگاری ببینه‌وه‌.

سەرۆك كۆمار دووپاتیشیدەكاتەوە، پێویستی زۆرمان به‌ گرێبه‌ستێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تازه‌ هه‌یه‌ كه‌ بوێرانه‌ و بابه‌تییانه‌ ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێت، هاووڵاتییانی عێراق له‌ به‌سڕه‌ و موسڵ و به‌غدا و ناسڕیه‌ و سه‌لاحه‌دین و هه‌رێمی كوردستان چی دیكه‌ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا قبوڵ ناكه‌ن و داواكارن وەڵامی خه‌ون و هیوا و ئاواته‌كانیان بدرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

لە ناوچەی تانجەرۆ تەقینەوەیەك لە كارگەیەكدا ڕوویدا

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن: گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشیان كردووەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دووربینی شەو دروستدەكات

دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق دەڵێت، دووربینی شەو دروستدەكەن و بەرهەمەكانیان خزمەتی دوو وەزارەت دەكەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی پیشەسازیی…
Total
0
Share