لە ناوچەی تانجەرۆ تەقینەوەیەك لە كارگەیەكدا ڕوویدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت تەقینەوەیەك لەناو كارگەیەكی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی ڕوویدا و وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “13 كەس برینداربوون و دوو لە بریندارەكان تەندروستییەكان ناجێگیرە”.

نەقیب ئاوات عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ ڕوویداوە و تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە .

ئاماژەی بەوە كرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەهەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، 13 كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە برینداربوون كە تەندروستیی دوو لە بریندارەكان ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە…
Total
0
Share