بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیی لە فواد حسێن كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە دكتۆر فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێم، تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان، لێكتێگەیشتن و سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە كرایەوە تاوەكو حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروستبكرێت كە ببێتە مایەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پارێزگاریكردن لە مافە دەستوورییەكانی كورد لە عێراق و هەردوولا لەسەر یەك گوتاری و یەك هەڵویستی كورد هاوِرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوتی عێراق: ئەو سێ کۆمپانیا ئەمریکییەی لە هەرێم کشاونەتەوە بە هیچ ناوێکەوە کارناکەن

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کشانەوەی سێ کۆمپانیای نەوتی ئەمریکیی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕوونکردنەوەکە ئەو کۆمپانیایانە…
Total
0
Share