پێنتاگۆن: گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشیان كردووەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق

جۆن كێربی سكرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران هێرشیان كردووەتەسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی سەرچاوەی ئەو هێرشانەی بە مووشەك دەكرێنەسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و ئێران، جۆن كێربی سكرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریكا پێیوایە بە لایەنی كەمەوە یەكێك لەو دوو هێرشەی لە هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریایان بە ئامانج گرت، گروپی چەكداری سەر بە ئێران ئەنجامیداوە.

وتیشی، “بەدڵنیاییەوە هێرشەكان تاكتیكی ئەو میلیشیایانەن كە ئێران پشتیوانییان دەكات و گەمە و ڕێسای تایبەت بە خۆیان هەن”.

دوێنێ هەینی هێزی دژەمووشەكی ئەمریكا، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستەخوارەوە كە هەوڵی چوونەسەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەدی ئاسمانی دەدا.

ڕۆژی پێنجشەممەش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، چوار سەربازی ئەمریكی بەهۆی هێرشێكەوە دووچاری برینی سەختی مێشك بوون و چارەسەر وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: ناكرێت هه‌میشه‌ پاساو بۆ شكسته‌كانمان بێنینه‌وه‌

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووكردن ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و ئەسەد كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی سوریا كۆبووەوە و چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد. دوای ئەوەی ئەمڕۆ…
Total
0
Share