یەکێتیی ئەوروپا بەبڕی نزیکەی 30 ملیار یۆرۆ سامانی ڕوسیای سڕکرد

یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، سامانی کەسایەتی و کۆمپانیاکانی ڕوسیا و بیلا ڕوسیایان بەبڕی نزیکەی 30 ملیار یۆرۆ سڕکردووە، ئەو بڕیارەش لەچێوەی سزاکانی سەر ڕوسیایئە دوای هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا.

کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، بڕی سامانی سڕکراوی کەسایەتی و کۆمپانیا ڕوسییەکان 29.5 ملیار دۆلارە، سزاکە “کەشتی، فڕۆکە، موڵک و پارچەی هونەری” گرتووەتەوە، هەروەها سزا خراوەتەسەر 196 ملیار یۆرۆ کە مامەڵەیان پێوەکراوە.

ئاماژە بەوەکراوە ئەو بڕە  سامانەی سڕکراوە، پێشکەشی گروپی “سڕکردن و هەناردەکردن” کراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لەناویشیاندا ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆك تەقەكەرەكەی شەوی ڕابردووی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share