پۆلیسی دهۆك تەقەكەرەكەی شەوی ڕابردووی دەستگیركرد

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە شەوی ڕابردوو لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە بەهەڕەمەکی تەقەی لە خەڵک کردووە، دانیناوە بەوەی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هێمن سلێمان بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک وتی، شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 1:00 ی شەو گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە دانیشتووی شاری زاخۆیە، چووەتە سەربانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی تەواونەکراو و بە هەڕەمەکی تەقەی لە هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.

بەرپرسەکەی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، تەقەکردنی ئەو گەنجە بە ‌هەڕەمەکی سێ کاتژمێری خایاندووە، دواتر بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە دەستگیرکراوە.

ئەو گەنجە دوای دەستگیرکردنی باسی لەوەکردووە، هۆکاری ئەو کارەی کێشەی خێزانی و فشارێکی زۆربووە لەسەر خێزانەکەیان.

ئێستا بەپێی بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 430 لێکۆڵینەوە لێی دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد. سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی…
Total
0
Share