نرخی دۆلار لە جیهان دابەزی و لە عێراق بەرزبووەوە

بەهای دۆلاری ئەمریكی دوای چەند رۆژێك لە نزمبوونەوە، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبووەوە، بەڵام لەسەر ئاستی جیهان دابەزی.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق نزمبووەوە بۆ كەمتر لە 146 هەزار دینار، بۆ راگرتنی هاوسەنگی و هێشتنەوەی بەهاكەی لەو ئاستەی پێشتری، بانكی ناوەندی فرۆشی دۆلاری لە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاری رۆژانەوە بۆ كەمتر لە 160 ملیۆن دۆلار دابەزاند و ئەوەش بەهای هەر دۆلارێكی بەرزكردەوە بۆ سەرووی 1460 دینار.

هاوكاتی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە ناوخۆدا، لەسەر ئاستی جیهان دۆلار پاشەكشێیكرد و بەرامبەر بە دراوە سەرەكییەكانی پاوەند، یۆرۆ و یەن دابەزی. بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دراوەكەی، پێشبینیدەكرێت ئەمریكا لە سبەینێ چوارشەممەوە رێژەی سوود لەسەر یەدەگی فیدراڵیی خۆی لە دۆلار بە 75 خاڵ بەرزبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكات كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

بەپێى ڕاپۆرتێکى میدیایى، سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق سەرپەرشتیی هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا. میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت…
Total
0
Share