دیداری چاوەڕوانکراوی بایدن و ئەردۆغان.. هۆشداریی ئەمریکا لەبارەی مامەڵەی ناژیرانەی تورکیا

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەراوێزی لوتکەی G20ـدا دیداری لوتکەی ئەمریکا و تورکیاش ئەنجامبدرێت، لە دیدارەکەدا سەرەڕای داوای تورکیا سەبارەت بە کڕینی فڕۆکەی جەنگیی F-16، بایدن تورکیا ئاگاداردەکاتەوە لە مامەڵەی ئێستای وڵاتەكە لە چەند پرسێكدا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، لە دیداری ئەمڕۆیاندا جۆ بایدن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕادەگەیەنێت کە مامەڵە ناژیرانەکانی تورکیا زیان بە پەیوەندییەکانیان دەگەیەنێت، پێویستە لە دروستکردنی قەیران خۆی بەدووربگرێت.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە باسی لەوەشکردووە، لەدیدارەکەدا بایدن و ئەردۆغان گفتوگۆ دەکەن لەبارەی داوای تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی F-16.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردنی لە دوو لوتکەی جیهانیدا لە ڕۆمایە، یەكێکیان لوتکەی G20 کە دوێنێ دەستیپێکرد و دووەمیشیان لوتکەی COP26 لە گلاسکۆ، بڕیارە لە پەراوێزی ئەو دوو کۆنگرەیەدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆببێتەوە و لەگەڵ هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەشی گفتوگۆ لەبارەی دانوستانەکانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمیی ئێران بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خۆشحاڵين کە پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هەرێم فراوانتر دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، خۆشحاڵن کە دەبینن پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
Total
0
Share