دەستگیرکرا.. فاڵچییەک بە بیانووی نوشتەوە لەگەڵ 900 ژندا خەوتووە

لە تونس فاڵچییەک لەگەڵ زیاتر لە 900 ژندا نوستووە، پاش ئەوەی قەناعەتیپێکردوون تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی منداڵبوون و چەندین نەخۆشیی دیکەش، بریتییە لە سەرجێییکردن لەگەڵ ئەودا.

لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی ئەم باسە لە تۆڕە میدیاییەکانەوە لە تونس هەرای نابووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، فاڵچییەکە ژنەکانی بەوە هەڵخەڵەتاندووە، تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشییەکان و جنۆکە و نەزۆکی ئەوەیە سەرجێیی لەگەڵ ئەودا بکەن، دواتر لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کارەشدا ڤیدیۆی کردوون و دواتر بە بەکارهێنانی تۆمارە ڤیدیۆییەکان هەڕەشەی لێکردوون.

پۆلیسی تونس ڕایگەیاندووە، پاش بەدەستهێنانی ڕێپێدانی دادگا، داویانە بەسەر ماڵی تۆمەتبارەکەدا و 20 مۆبایل و چەندین کامێرایان دۆزیوەتەوە کە چەندین تۆماری ڤیدیۆیی سێکسیی خۆی و چەندین ژنیان تێدابووە.

لە ئێستادا تۆمارەکان دەستیانبەسەرداگیراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاندووە، تۆماتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی دواكەوتنی زاوا لە شاییەكەی خەزووری بووكەكەی لە پیاوێكی تر مارەكرد

بابەتی دواتر

ناوی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنە هەمیشەییەكاندا بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share