مامۆستایانی ناڕازی داوادەكەن حكومەتی عێراق خۆی مووچەكانیان دابەشبكات

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان لە سلێمانی – فۆتۆ، ئەرشیڤ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، داوادەكەن حكومەتی عێراق خۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكات و وردبینی لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكاندا بكات.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لە نووسینگەی سلێمانیی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێكخرا، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی یاداشتێكیان ئاراستەی حكومەتی عێراق كرد و داوایان كرد كێشەكانیان چارەسەربكات.

مامۆستایانی ناڕازی داوایانكرد حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و لەڕێگەی بانكەكانییەوە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكات و وردبینی بكات لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی داواكاربوون دەسەڵاتە فیدراڵییەكانی عێراق بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن و وتیان، “بۆچی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان بێدەنگن بەرامبەر ئەو هەموو ستەمەی دەرهەق بە مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێكی گرنگی كۆمەڵگەی عێراقی دەكرێت؟”.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، دەسەڵاتدارانی هەرێمی تۆمەتباركرد بەوەی نایانەوێت كێشەكان چارەسەربكەن و داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد یاسایەك دەربچوێنێت بۆ ئەوەی كۆتایی بهێنێت بە یاریكردن بە بژێویی خێزان و منداڵەكانیان.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێكدا گرت

بابەتی دواتر

وێنە.. دۆزینەوەی شوێنەواری داینەسۆرێک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 66 ملیۆن ساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share