وێنە.. دۆزینەوەی شوێنەواری داینەسۆرێک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 66 ملیۆن ساڵ

زانایانی شوێنەوار، قاچی داینەسۆرێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 66 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش.

زاناکان وایبۆدەچن لەناوچوونی داینەسۆرەکە لە هەمان ڕۆژی کەوتنەخوارەوەی هەسارۆچکەیەکی بۆشایی ئاسمان بووبێت بۆ سەر زەوی.

شوێنەوارناسان سەرسامیی خۆیان دەربڕیوە، لە دۆزینەوەی پارچەیەکی هەسارۆچکەی “Chicxulub” لە تەنیشتی شوێنەواری بەبەردبووی داینەسۆرەکەوە.

داینەسۆرەکە سەر بە جۆری “Thescelosaurus”ە، کە جۆرێکی ڕووەکخۆرن و قەبارەیان گەورە نییە.

ڕۆبەرت دی پالما زانای شوێنەوار، لە ناوچەیەکی “نۆرس داکۆتا”ی ویلایەتە یەکگرتووەکان قاچە بەبەردبووەکەی دۆزیوەتەوە، لە جێگەیەکی هەڵکەندنی شوێنەوارناسەنە کە بە “تانیس” ناسراوە.

زانایان لایانوایە، هەسارۆچکەی “Chicxulub” 66 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش داویەتی بە زەویدا و کۆتایی بە داینەسۆرەکان هێناوە.

ئەم هەسارۆچکەیە پانییەکەی نزیکی 12 کیلۆمەتر بووە و داویەتی بە ناوچەیەکی مەکسیکدا کە نزیکی 3000 میل لە “تانیس”ەوە دووربووە.

ئەم دۆزینەوەیە دەکرێت یەکەمین بەڵگە بەدەستەوە بدات، لەسەر ئەوەی داینەسۆرەکان بەهۆی بەرکەوتنی هەسارۆچکەیەکەوە لەناوچوون، لە کۆتاییەکانی سەردەمی تەباشیریی مۆژووی مرۆڤایەتیدا.

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی داوادەكەن حكومەتی عێراق خۆی مووچەكانیان دابەشبكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ لەسەر دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share