هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێكدا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پێشبڕکێ و بێزارکردنی هاوڵاتییان، دەستیان بەسەر شەش ئۆتۆمبێلدا گرتووە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکانیان دەگرنەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان و هۆشداریدانمان بەو شۆفێرانەی کە لەکاتە جیاوازەکان و بە تایبەتی لە شەودا سەرقاڵی پێشبڕکێ و شۆفێریکردنن بەشێوەیەکی مەترسیدار و بێزارکردنی خەڵک بە دەنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیان، شەوی رابردوو مەفرەزەکانی هاتووچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی قەزای ناوەند و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی، توانرا دەست بەسەر شەش ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆردا بگیرێت، کە شۆفێرەکانیان پێشبڕکێیان پێوە دەکرد. “

باسی لەوەش كردووە “ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لە گەراجی دەستبەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانین و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکانیان دەگیرێنەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاهیر عەبدوڵڵا: لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ گەشتی ئاسمانی كاریپێدەكرێت

لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەكاتی گەشتكردن لەڕێی ‏فڕۆكەخانەكانەوە كاریپێدەكرێت، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت، پێشتر ‏ئاگاداركردنەوەیان…
Total
0
Share