پرساندنی سەرۆکی حکومەت بە ‘غیابی’ دەستیپێکرد

پرۆسەی پرساندنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگرەکە و وەزیری دارایی، بەشێوەی غیابی دەستیپێکرد و سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند کە پرۆسەکە پشت بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی عێراق دەبەستێت.

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ڕایگەیاند، “پرۆسەی پرساندنی هەریەکە لە سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی بە پشتبەستن بڕیارێکی پێشتری دادگای فیدراڵی عێراق کە تێیدا هاتووە، ئەگەر بەرپرسێکی حکومەت بە ویستی خۆی دەستبەرداری مافی بەرگریکردن لە خۆی ببێت، دەتوانرێت بە شێوەی غیابی پرساندانەکەی ئەنجام بدرێت”.

پەرلەمانی کوردستان، پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی:

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بازاڕی 'ماتۆڕسكیل فرۆشان'ی هەولێر كەوتەوە

بابەتی دواتر

'شەڕە دەبە' لەنێو پەرلەمانی كوردستان ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share