لەبارەی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی ناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان دەستپێكراوە و لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەكانیان دەنێردرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێكارەكانی ناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان دەستپێكراوە و لەم هەفتەیەدا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، بڕیارە لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share