بۆچی دوو كەس لەسەر مەریخ بە ئەستەم دەتوانن قسەبكەن؟

خاویی دەنگ و درەنگ گواستنەوەی لەسەر هەسارەی مەریخ، ئەو نهێنییە بوو كە ساڵانێكە زانایان و گەردوونناسان لێیدەكۆڵنەوە، بەمدواییانە گەیشتوون بە ئەنجامێكی فیزیكی.

توێژەرانی سەر بە ناسا دەڵێن، لەڕێگەی لێكۆڵینەوە لەو دەنگانەی كە ئاسمانگەڕی “پێرسیڤیرەنس” لەسەر مەریخ تۆماریكردوون، لەوانە دەنگی ئەو ئامێرە لەیزەرییەی ئاسمانگەڕەكە كە بەرد و تاوێرەكانی سەر مەریخ دەبڕێت، دەركەوتووە دەنگ بە خاوی و سستی لەسەر مەریخ دەگوازرێتەوە.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری “Nature”دا بڵاوكراوەتەوە و دەریخستووە، دەنگ لەسەر مەریخ، لە هەر چركەیەكدا 100 مەتر كەمتر دەبڕێت بە بەراورد بەوەی لەسەر هەسارەی زەوی دەیبڕێت.

بەرئەنجامی ئەم ڕاستییە، توێژەران دەڵێن، ئەگەر دوو كەس لەسەر مەریخ لە دووریی تەنها پێنج مەترەوە قسە لەگەڵ یەكتردا بكەن، ئەوا بە ئەستەم دەنگی یەكتر دەبیستن.

هۆكاری درەنگ گواستنەوەی دەنگ، دەگەڕێتەوە بۆ نزمیی پاڵەپەستۆ لەسەر مەریخ، بە جۆرێك پاڵەپەستۆی سەر مەریخ 170 جار كەمترە لە پاڵەپەستۆی زەوی وەك توێژەران ئاشكرایانكردووە و ڕاشیدەگەیەنن، “ئەگەر دەنگی بەرز 213 پێ لەسەر زەوی ببڕێت، ئەوا لەسەر مەریخ تەنها 26 پێ دەبڕێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن دەنگی مرۆڤ لەسەر مەریخ زۆر بە نەرمی دەبیسترێت، بەڵام لە وەرزی پاییزدا كە پاڵەپەستۆ بەرزدەبێتەوە، گواستنەوەی دەنگەكان لەسەر مەریخ خێراتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

چین زنجیرەیەکی نوێی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

ئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی بەغداد لەسێدارە دەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share