ئەو ژنە “تەمەڵە” بناسە كە قاپشۆری ئۆتۆماتیكیی داهێنا

جۆزفین كۆكرەین داهێنەری یەكەم قاپشۆری ئۆتۆماتیكیی سەركەتووە، پێش ئەو ئامێرەكە بە شێوازی دیكە دروستكراوە، بەڵام ئەو قاپشۆرەی جۆزفین دایهێنا، لە بازاڕدا سەركەوتنی بەدەستهێنا و خواست لەسەری زۆربوو.

جۆزفین ژنێكی ئەمریكییە، كچی خانەوادەیەكی دەوڵەمەندی ناوچەی ئەشتابولای ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا بووە كە لە خانوویەكی گەورەدا دەژیان و بەردەوام ماڵیان جمەی دەهات لە میوان.

بەپێی سەرچاوەكان، جۆزفین كۆكرەین ژنێكی تەمەڵ بووە، سەرباری ئەوەی چەند كچە كارگوزارێكی هەبووە و خۆی قاپی نەشتووە، بیری لە داهێنانی قاپشۆری ئۆتۆماتیكیی كردووەتەوە، هۆكارەكەش پەیوەندیی بە قاپەكانی ناوبراوەوە هەبووە.

دەوترێت جۆزفین كۆمەڵێك قاپی ناوازەی هەبووە، هەندێك جار لە كاتی شۆردنیاندا بە دەستی كچە كارگوزارەكانەوە دەشكان، ئەمەش وای لە ژنە دەوڵەمەندەكە كردووە بیر لە داهێنانی ئامێرێك بكاتەوە كە خۆكردانە قاپەكان بشوات.

ساڵی 1886 جۆزفین كۆكرەین لە تەویلەی پشتی ماڵەكەیدا قاپشۆرێكی ئۆتۆماتیكیی دیزاینكردووە، پاشان بە هاوكاریی جۆرج پیتەرز قاپشۆرەكە دروستكراوە و خراوەتەكار. دواتر كۆمپانیایەكی بە ناوی گارسس – كۆكرەین دامەزراندووە و جۆرج پیتەرز بووە بە یەكێك لە فەرمانبەرەكانی كۆمپانیاكە و بە فەرمی و ژمارەی زۆر، قاپشۆری ئۆتۆماتیكییان دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

لە هۆتێلێکی کەربەلا ئاگرکەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئایفۆن 14 نمایشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە…
Total
0
Share