وهزارهتی بازرگانی و پیشهسازیی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی خۆراك و كهلوپهلی بهشی پێداویستیی ڕۆژانهوه دڵنیایی دهداته هاوڵاتییان و جەختیشدەكاتەوە، “ههركهس و بازرگانێك سهرپێچی بكات و بازاڕ قۆرخبكات ڕووبهڕووی سزای یاسایی دهبێتهوه”.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، لەم مانگە پیرۆزەدا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان.
جەختیكردووەتەوە، هەرکەس و بازرگانێک سەرپێچیبکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی بازرگانی ڕوونیشیكردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی چاودێریی بازرگانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی وەزارەتەكەیان بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان.
داوا لە هاوڵاتییانیش دەكات هاوکاریانبن، لە کاتی بینینی هەر قۆرخکاری و دیاردەیەکی نائاسایی لە مامەڵەکردن لە خۆراک و پێداویستییەکانی خەڵک و بوونی هەر کاڵایەکی بەسەرچوو تیمەکانیان ئاگاداربکەنەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، وەزارەتەكە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان خۆراک و کەلوپەلی بەشی پێداویستیی خەڵک لە کۆگاکاندا هەن و بە هاوکاریی بازرگانەکان دابینکراون، هەروەها دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیش لەڕێگەی بریکارەکانەوە بەردەوامە.