بژاردەکانی پێرێز مەدریدێستای تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید نیگەرانن، پێیان وایە فلۆرنتینۆ پێرێز سەرنجی خستووەتە سەر داواکارییە جەماوەرییەکان و بۆشایییە گەورەکانی پەراوێزخستووە.

ڕۆژنامەی “مارکا” ی نزیک لە ڕیاڵ مەدرید بە بوێرییەوە نووسیویەتی، “ئایا پێرێز بە ڕاستی نابینێت کە تیمەکە پێویستی بە یاریزانی هێڵی بەرگری هەیە؟”، هەروەها ڕۆژنامەکە لە پرسیارێکی دیکەدا نووسیویەتی، “یانەکەمان بۆ وەرزی داهاتوو پلانی چییە؟”.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، پێرێز بەنیازە ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ بکڕێت، ئەگەرێکیش هەیە بیر لە کڕینی یاریزانێک بۆ هێڵی ناوەڕاست بکاتەوە، لەنمونەی ئۆریلین چوامینی یاریزانی یانەی مۆناکۆ.

وا دەرناکەوێت کە ڕیاڵ مەدرید پلانی پتەوکردنی هێڵی بەرگریی و بەتایبەت باڵی ڕاستی هەبێت، سەرەڕای ئەوەی دانی کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێز خراپترین ئاستیان نیشانداوە.

ڕۆژنامەکە داوای لەبەڕێوەبەرایەتی ڕیاڵ مەدرید کردووە، کە پێداچوونەوە بە فایلی “بەرگریی باڵی ڕاست”دا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و سپۆرتینگ له‌ کاتی زیادکراودا تۆتنهامی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ و…
Total
0
Share