واڵکەر و کاراسکۆ بەشداری چامپیۆنزلیگ ناکەن

دوو ئەستێرەی بەتوانا بەشداریی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مانچستەر سیتی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ناکەن، چەندین ئەستێرەی دیکەش هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لەسەرە.

بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی کایل والکەر و یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یانیک کاراسکۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە دەستدەدەن.

دووانەی ناوبراو سێشەممەی داهاتوو لە یاریی نێوان پێکهاتەکانی پێپ گواردیۆلا و دیێگۆ سیمیۆنی لە یاریگای ئیتیحاد بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە بەشداری ناکەن.

جگە لەو دوو یاریزانە، چەندین یاریزانی دیکە هەڕەشەی ڕاگرتنیان لەسەرە و ئەگەر کارتی زەرد وەربگرن لە یاریی گەڕانەوە بێبەش دەبن، پێکهاتوون لە، جواو کانسێلۆ، کیڤن دی برۆین، گابریێل جیسوز، جواو فیلێکس، هێکتۆر، جیۆفری کۆندۆبیا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share