بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارێكدا لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە سەرەتایەكی گرنگە بۆ گۆڕانكاری لە شێوازی حوكمڕانی و بەهێزتركردنی هەرێمی كوردستان.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی   2024پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە…
Total
0
Share