خاوەنی میدالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادە و کاری دیلیڤەری دەکات

پاڵەوانێکی ئۆڵۆمپی ڤەنزوێلا لە وڵاتی پۆڵەندا دەژی و بۆ بژێوی خۆی و خێزانەکەی کاری دیلیڤەری بۆ کۆمپانیایەکی خواردنی خێرا دەکات.

ڕوبن لیماردۆ گاسکۆن، پاڵەوانی شمشێربازی ڤەنزوێلا و ئۆڵۆمپیادی لەندەنی 2012 کە لەهەمان کاتدا هەڵگری مەدالیای ئاڵتونە، تەمەنی 35 ساڵە و لەپاڵ وەرزشەکەیدا کاری دیلیڤەری بۆ کۆمپانیای “ئوبەر ئیتس” دەکات.

لیماردۆی تەمەن 35 ساڵ چەند ساڵێکە لە وڵاتی پۆڵەندا دەژی، ڕۆژانە لەدوای ڕاهێنان، بە پاسکیلەکەی چواردەوری شاری لودز دەکات لەپێناو گەیاندنی ژەمە خۆراک بەو کەسانەی کە داواکارییانپێشکه‌شی کۆمپانیاکە کردووە، ئەم کارەشی لە پێناو بژێوی خێزانەکەیدا دەکات، کە بەهەمان شێوە لەگەڵیدا لە پۆڵەندا دەژین.

پاسکیلسوارە جیهانییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاندووە، ” لە ئێستادا هیچ سپۆنسەرییەک ناکرێم، چونکە پاڵەوانیەتی لە ئارادا نییە، بەڵام من پێویستم بە داهاتە بۆ ئەوەی خێزانەکەم بەخێوبکەم”.

هەروەها دەڵێت، ” ڕۆژانە کاتێک دیلیڤەری دەگەیەنم دەمامک دەکەم بۆ ئەوەی خەڵکی نەمناسنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک دەمناسنەوە و داوای وێنەی فۆتۆگرافیم لێدەکەن، من نامەوێت دەست لە وەرزش هەڵبگرم و هێشتا خەونم هەیە، بەڵکو هەموو ئەم کارەی دەیکەم لە پێناو خێزانەکەم و داهاتوودایە، دەمەوێت بەشداری ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بکەم”.

پاڵەوانە ڤەنزوێلیەکە هەڵگری نازناوەکانی پان ئەمریکای 2007 و پاڵەوانیەتی 2006 و 2008ی پۆڵەندایە، لە ساڵی 2012 مەدالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی لەندەنی بەدەستهێنا، بەڵام لە ئۆڵۆمپیادی 2016 ئەنجامی بەرچاوی بەدەستنەهێنا.

بابەتی پێشتر

تیباس: ڕامۆس بەردەوامدەبێت و سیتی لەبەر یەک هۆکار دەتوانێت مێسی بکڕێت

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی جەنگیی تایوان ونبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share