ڤاڵتێری بۆتاس: خۆشحاڵم، دووەم گرێبەستم پێگەیشتووە

شۆفێری ناوداری تیمی مێرسیدس لە بواری فۆرمولا 1، ڤاڵتێری بۆتاس لە تیمێکی دیکەوە بۆندی پێگەیشتووە و دەڵێت، خۆشحڵم بەو گرێبەستەی لەگەڵ ئەلفا ڕۆمیۆ واژوومکردووە.

بۆتاس بە ماڵپەڕی “ئیتالێتی” ڕاگەیاندووە، “دوای دوو ڕۆژ لە واژووکردنی گرێبەستەکەم لەگەڵ تیمی ئەلفا ڕۆمیۆ پەیوەندییەکی دیکەم پێوەکرا، داوایاندەکرد گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەم، پێموتن، بەداخەوە دواکەوتن، بەش بەحاڵی خۆم خۆشحاڵم، زۆر خۆشحاڵم بە شۆفێریکردن بۆ تیمی ئەلفا ڕۆمیۆ لە وەرزی داهاتوو، پێشموایە دروستترین بڕیارە داومە و جێبەجێیدەکەم”.

لەئێستادا بۆتاس شۆفێری دووەمی تیمی مێرسیدسە، لە ئەبوزەبی بەشداری کۆتا پێشبڕکێی پاڵەوانێتیی جیهان بۆ وەرزی 2021 دەکات، لە وەرزی نوێ پەیوەندی بە تیمی ئەلفا ڕۆمیۆوە دەکات، لە جێگەكەیدا لە تیمی مێرسیدس، جۆرج ڕاسڵ-ی شۆفێری تیمی ویلیامز جێگەی دەگرێتەوە و دەبێتە هاوکاری لویس هامیڵتۆن، کە ئەفسانەی فۆرمولا 1 و لەم وەرزەشدا نزیکە ناسناوەکە بچنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی و ئیشبیلیه‌ بلیتی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگیان بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامدران و چێڵسی و…
Total
0
Share