درێسیل بە پێنج میدالیای ئاڵتونەوە کۆتایی بە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ هێنا

مەلەزانی ناوداری ئەمریکا، کایڵ درێسیل پێنجەم میدالیای ئاڵتونی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020ی بەدەستهێنا.

سەرەڕای ئەوەی خەونی ئەوەبوو شەش میدالیای ئاڵتونی لە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 بچنێتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە کایڵ درێسیل لەگەڵ تیمی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو لە چنینەوەی شەشەم میدالیای ئاڵتون، یاخود پلەی یەکەمی پێشبڕکێی (4-100)ی مەلەوانیی هەمەجۆر و تێکەڵ، بەڵام لە پێشبڕکێی (4-100)ی تێکەڵدا ڕیکۆردی جیهانیی تۆمارکرد (3) خولەک و 26 چرکە و 78ی چرکەیەک.

بەر لەو پێشبڕکێیەش، دریسێل ڕیکۆردێکی دیکەی لە پێشبڕکێی 50 مەتری سەربەست تۆمارکرد، (21) چرکە و (0.7)ی چرکەیەک، بەو داتایەشەوە ڕیکۆردی پێشووی بەناوی سیزار سیێلۆی مەلەزانی بەرازیلییەوە شکاند، کە پێشتر لە ئۆڵیمپیادی 2008ی بەیجین تۆمارکرابوو، (21) چرکە و 30ی چرکەیەک.

درێسیلی تەمەن 24 ساڵ لە یەکەم بەشداری لە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 میدالیای ئاڵتونی لەم پێشبڕکێیانەدا بەدەستهێنا.

100 مەتر مەلەوانیی پەپولە

100 مەتر مەلەوانیی سەربەست

(4-100) مەلەوانیی سەربەست

(4-100) مەلەوانیی تێکەڵ- بەدوایەک

(50) مەتر مەلەوانیی سەربەست

بابەتی پێشتر

ئەم مانگە بۆ بۆندە گەورەکەی ڕیاڵ مەدرید یەکلاکەرەوەیە

بابەتی دواتر

دەرگای ڕیاڵ بۆ هەمووان کراوەیە تەنها پێنج یاریزان نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share