بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ جەژنی ئاشوورییەکان: ڕۆڵێکی گرنگتان لە پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان هەبووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆی ئاشوورییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕۆڵی ئەوان لە پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوە ژیان بە گرنگ ناودەبات وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی هەرێمی کوردستان.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ لە ئاشووری، سریانی و کلدانییەکان دەکات و ڕایگەیاندووە، “خوشک و برایانی ئاشووری، سریانی و کلدانی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق پێکھاتەیەکی دێرین و ڕەسەنی ئەم وڵاتەن و ڕۆڵێكی گرنگیان لە پتەوكردنی گیانی تەبایی و پێكەوەژیاندا هەبووە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەرێمی كوردستان ماڵی هەمیشەیی هەموو نەتەوە، پێكهاتە و ئاینزاكانە، جەختدەکاتەوە کە دەبێت هەمووان فرەڕەنگی بپارێزن و هەوڵ بۆ زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و لێبوردەیی بدەن.

بابەتی پێشتر

خواردنی ژەمە خۆراكییە خێراكان بەم شێوازانە مەترسیدارن

بابەتی دواتر

پارێزگای هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا خواردن و خواردنەوە لە فەرمانگەکاندا قەدەغەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share