لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر و خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ شێرپەنجەی خوێن ئەنجامدرا

بۆ یەكەمجار چارەسەر و خزمەتگوزارییەكی نوێی تایبەت بە شێرپەنجەی خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا.

د. بەناز موبارەك پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی خوێن رایگەیاند، سەرەتا ۆرگ شۆپێكی تایبەت بەو دەرمانەی كە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی خوێن ئەنجامدرا کە دەبووایە لە شوێنێكی پارێزراو بێت و كارمەندەكان پارێزراو بن و دواتر راهێنان بە کارمەندەکان و شێوازی بەكارهێنانی دەرمانەكە کرا.
ئاشكراشیكرد، دوای تەواوكردنی ۆرگ شۆپەكەدا دەستكرا بە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە بۆ سێ نەخۆشی نەخۆشخانەكەمان كە لەلایەن ستافی تایبەتەوە چاودێرییان كراو چارەسەرەكەیان پێشكەشكرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر دەرمانەكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە فەراهەمكرابوو و دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ شاری پزیشكیی بەغداد رەزامەندیی وەرگیراوە دەرمانەکە بەكاربهێندرێت كە دەرمانەكە نوێیە و یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو نەخۆشانە بەكارهێندرا كە شێرپەنجەی خوێنیان هەیە و توانرا سوودی لێوەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی: زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، “زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی”. سیمیۆن…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ مانگ دەدرێت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ وەرگرنتی UPN

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراوى زانکۆکان دەرکرد. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ…
Total
0
Share