پارێزگای هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا خواردن و خواردنەوە لە فەرمانگەکاندا قەدەغەدەکات

پارێزگای هەولێر ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لەمانگی ڕەمەزاندا لەسەرجەم فەرمانگە میرییەکاندا پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوە قەدەغەیە.

لە ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێردا هاتووە، فرۆشتن و پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یە.

دەقی بڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر:

یه‌كه‌م: ئه‌و چێشتخانانه‌ی كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان كراوه‌ن، ده‌بێت ره‌چاوی رێزگرتن له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ بكه‌ن.

 

دوه‌م: پابه‌ندبون به‌نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی پێشكه‌شكردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ میریه‌كان.

 

سێیه‌م: فرۆشتن و پێشكه‌شكردنی مادده‌ی كحولییه‌كان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

 

چواره‌م: لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت، ته‌ندروستی، ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی راسپێردراون بۆ رێگه‌گرتن له‌ قۆرخكاری و كۆنتڕۆڵكردنی نرخ و جێبه‌جێكردنی رێككاره‌كانی ته‌ندروستی).

 

پێنجه‌م: رێگاگرتن له‌داخستنی شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌كان و پارك و باخچه‌كان بۆ مه‌به‌ستی یاریكردن و نێرگه‌له‌كێشان و پێشكه‌شكردنی خواردن.

 

شه‌شه‌م: قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان راسپێردراون به‌دانانی پلان بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ جەژنی ئاشوورییەکان: ڕۆڵێکی گرنگتان لە پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان هەبووە

بابەتی دواتر

پاش 88 ساڵ.. بۆ یەکەمین جار نوێژی تەراویح لە "ئایا سۆفیا" دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share