هەینی تیروپشكی مۆندیالی 2022 رادەكێشرێت

بڕیارە سبەینێ هەینی ، 1ی نیسانی 2022 کاتژمێر حەوت بە کاتی هەرێمی کوردستان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە بارەگای سەرەکی خۆی لە سویسرا تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانیی 2022-قەتەر ئەنجامبدات.

ئەو هەڵبژاردانەش کە تاوەکو ئێستا بلیتی وەشانی 2022ی مۆندیال بڕیوە، (27) هەڵبژاردەن لەکۆی (32) هەڵبژاردە کە دەبێت بەشداری بکەن.

لەو (27) هەڵبژاردەیە تا ئێستا چوار هەڵبژاردەی عەرەبی تێدایە.

هەڵبژاردە بەشدارەکان تاوەکو ئێستا، پێکهاتوون لە (قەتەر، دانیمارک، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، سڕبیا، کرواتیا، بەلجیکا، سویسرا، ئینگلتەرا، هۆڵەندا، پۆرتوگال، پۆڵەندا، ئێران، کۆریای باشوور، سعودیە، ژاپۆن، بەرازیل، ئەرجەنتین، ئورۆگوای، ئیکوادۆر، سەنیگال، تونس، مەغریب، کامیرۆن، گانا، کەنەدا).

بابەتی پێشتر

سوپای توركیا چووە ناو چەند گوندێكی سنووری برادۆستەوە

بابەتی دواتر

داوای دووبارە كردنەوەی یارییەكەی میسڕ و سەنیگال دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share