ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ڕێککەوتنێکیان واژووکرد

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ڕێککەوتنێکی ستراتیجییان واژووکردووە، بەهۆیەوە ناتوانن یاریزان لە یەکدی بکڕن، مەگەر بە ڕەزامەندیی یانەی فرۆشیار نەبێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕێککەوتنێکی ستراتیجی بۆ ماوەی 10 ساڵ و زیاتر لەژێر ناونیشانی “بێدەستدرێژی” لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە واژووکراوە، بەهۆیەوە هیچ یەکێک لە دوو یانەکە توانای ئەوەی نابێت یاریزان لە یانەکەی دیکە بکڕێت تاوەکو ئەو یاریزانە بۆندی فەرمی لەگەڵ یانەکەی خۆیدا هەبێت.

هەروەها هیچ یەکێک لە دوو یانەکە ناتوانێت فشاربکات بۆ گواستنەوەی یاریزانێک، ئەگەر ئەو یاریزانە بیەوێت یانەیەکی دیکە وەک کارتی فشار لەدژی یانەکەی خۆی بەکاربهێنێت.

ئەم یاسایەش ئەو یاریزانانە ناگرێتەوە کە بۆندەکانیان کۆتاییانهاتووە، یاخود پەیوەندییان بە یانە فەرمییەکەیانەوە نەماوە.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، خوان لاپۆرتا هەوڵدەدات ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بکات، بە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە لەتوانایدا دەبێت یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوکێشەکە دووربخاتەوە.

بابەتی پێشتر

زڵاتان لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئامۆژگاریی مباپێ-ی کردووە

بابەتی دواتر

لە سبەینێوه‌ ده‌وام له‌ سلێمانى ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share