ژووری جلگۆڕینەکانی بارسا لە شێواز و تاکتیکی کومان تێناگەن

یاریزانانی بەرشلۆنە لە پلان و تاکتیکەکانی کومان تێناگەن

ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ئاماژە بە لێکتێنەگەیشتنی نێوان ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە و یاریزانان دەکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەدا ئەستێرەکانی ئازولگرانا ئەنجامی باشیان لە چەند ڕوبەڕوبوونەوەیەکدا بەدەستهێناوە کاتێک بە پلانی 4-3-3 یارییانکردووە، بەڵام هەرگیز لە تاقیکردنەوە گەورەکاندا سەرکەوتوو نەبوون و ئەمەش چەند هۆکارێکی لەپشتەوە بووە، دیارترینیان ئەو گۆڕانکارییانە بووە کە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە لە هەیکەلەی پێکهاتەکە و تاکتیکەکانیدا کردویەتی.

کومان لە یارییە بەهێزەکاندا (ڕیاڵ مەدرید، ئیشبیلیە، ئەتلەتیکۆ مەدرید، یوڤانتۆس، خیتافێ) شێوازی یاریکردنی گۆڕیوە بۆ 4-2-3-1، سەرەڕای ئەوەی گۆڕانکارییەکان پەیوەندیان بە شێوە یاریکردنی ئانسو فاتی و گریزمانەوە هەبووە، بەڵام لەم نێوەندەدا ڕۆڵی مێسی لاوازکردووە و لە ڕووەکانی هێرشبەری و بەرگرییەوە بەتەواوەی خاڵی هێزیان لەدەستداوە، پێکانەکانیش هێندەیتر کاریگەریی نەرێنیان هەبووە.

لەدوای بردنەوە لە ڤیاڕیاڵ بە چوار گۆڵی بێوەڵام، یانە کەتەلۆنییەکە نۆ بردنەوە و شەش ئەنجامی (دۆڕاندن و یەکسانبوون)ی تۆمارکردووە، ئەوەش بۆ یانەیەکی گەورە هەرگیز شایستە نییە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت، هەندێک لە یاریزانان لە ژووری جلگۆڕینەکان دەریانخستووە، کە لە بیرۆکەکانی کومانی هۆڵەندی تێناگەن و تەنانەت لە دوای ڕوبەڕوبوونەوەی یوڤی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ڕەخنەیان ئاڕاستەکردووە.

بابەتی پێشتر

یاری پاریس و ئیستانبوڵ کەی دەکرێت؟ وەزیری وەرزشی ڕۆمانیا داوای لێبوردن دەکات

بابەتی دواتر

فیڵ نیڤیڵ بەرگری لە سۆڵشایەر دەکات: ئەوەی ڕوویدا کارەسات نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share