سوپای توركیا چووە ناو چەند گوندێكی سنووری برادۆستەوە

بەیانی ئەمڕۆ سوپای توركیا چووە نێو چەند گوندێكی سنووری برادۆستەوە لە پارێزگای ‏هەولێر.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای تورکیا ‏پێشڕەوییان کردووە بۆ نێو گوندەکانی “لێلکان، خەلیفان و کونەڵە” لە ناوچەی ‏‏“دەشتەهێرت” لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر.‏

پێشڕەوییەكەی سوپای توركیا ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتووانی ئەو گوندانە ‏دروستكردووە.‏

میدیای پەكەكەش باسی لە پێشڕەوییەكە كردووە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز ‏بڵاویكردووەتەوە، سوپای توركیا چوونەتە چوارگوندەوە، جگە لە “لێلکان، خەلیفان و ‏کونەڵە”، ناوی گوندی هەڵکێڵا-شیان هێناوە.‏

بەوتەی میدیاكەی پەكەكە، “سەربازەکان ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ سەرباز دەبێت و لە ‏ئێستادا لەناو ئەو گوندانە دەسووڕێنەوە و لەگەڵ دانیشتووانی گوندەکە قسەدەکەن”.‏

سەرچاوەیەکی خۆجێیی سنوورەکە بە ڕۆژنیوزی وتووە، “سوپای تورکیا هەڕەشەیان لە ‏هاوڵاتیانی ئەو گوندانە کردووە، کە نابێت لەو سنوورانەوە مەترسیی لەسەر بارەگاکانی ‏سوپای تورک دروست ببێت”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
زیاتر ببینە

هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێربڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاکراگرتنی ژینگەی شارو…
Total
0
Share