یاریزانانی خولی ئەڵمانیا باشترین یاریزان و ڕاهێنەریان دەستنیشانکرد

یاریزانانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا (بوندس لیگ)، باشترین یاریزان و ڕاهێنەری خولەکانی کیشوەری ئەوروپایان دەستنیشانکرد.

بەپێی ڕاپرسییەک کە گۆڤاری “کیکەر”ی ئەڵمانی لەسەرئاستی یاریزانانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندسلیگ” ئەنجامیداوە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن وەک باشترین یاریزان، هەروەها یۆرگن کلۆپ وەک باشترین ڕاهێنەر دەستنیشانکراون.

لەڕاپرسییەکەدا 234 یاریزانی خولی ئەڵمانیا بەشدارییانکردووە، لەپێگەی باشترین یاریزاندا لیڤاندۆڤیسکی 43٪ی دەنگی بەدەستهێناوە، محەمەد سەڵاحی میسڕی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ لەپلەی دووەمدا ٪20ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هەروەها لیۆنێل مێسی سێیەم بووە.

لەسەر ئاستی ڕاهێنەرانیش، یۆرگن کلۆپ بە بەدەستهێنانی 34٪ی دەنگەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە،

تۆماس توخێلی ڕاهێنەری چێڵسی پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و 24٪ی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە، پلەی سێیەمیش بۆ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بووە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ "ڕێویی گواستنەوەکان" دەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی ڤلادیمێر پوتینەوە ژیانی یاریزانێکی ئۆکرانی کەوتووەتە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند نەخشەی پریمەرلیگ دەگۆڕێت

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لەم وەرزەدا چەندین داتا و ڕیکۆردی تۆمار کردووە، شارەزایان پێیانوایە لە ئینگلتەرا مێژوویەکی پرشنگدار دەنووسێتەوە.…
Total
0
Share