داوای دووبارە كردنەوەی یارییەكەی میسڕ و سەنیگال دەكرێت

جەمال علام ، سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی میسڕ ئاشكرایكرد، بەشێوەیەكی فەرمی داوای دوبارەكردنەوەی یارییەكەی میسڕ و سەنیگالیان كردووە پاش ئەوەی لەكاتی لێدانە سزاكاندا، لێزەر لە چاوی یاریزانەكان درا.

یەكێتیی تۆپی پێی میسڕ باسی لەوە كردووە كە لە یاریگای تیپی بەرامبەر لەلایەن هاندەرانەوە ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆر بووەتەوە.

هەرزوو رایمۆند هاك، سەرۆكی لیژنەی ئینزیباتی سەر بە یەكێتیی تۆپی پێی ئەفریقا وەڵامی داواكارییەكەی دایەوە و ڕەتیكردەوە یارییەكە دوبارە بكرێتەوە.

هاك جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی یارییەكە لە ژێر سەرپەرشتی فیفا كراوەو پەیوەندی بە یەكێتیی تۆپی پێی ئەفریقاوە نییە.

بابەتی پێشتر

هەینی تیروپشكی مۆندیالی 2022 رادەكێشرێت

بابەتی دواتر

تا ئێستا بەرشلۆنە گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزان ئیمزاكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share