چەند ڕاستی و زانیارییەك دەربارەی خەڵاتی ئۆسكار

خەڵاتی ئۆسكار

خەڵاتی ئۆسكار بەرزترین و ناسراوترینە لە جیهانی سینەمادا، بەڵام هەیە ڕەتیكردووەتەوە! ژن چەند دەیەیەك چاوەڕوانی كرد تا خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بباتەوە. گرانبەهاترین عەزی لە ئاهەنگێكی دابەشكردنیدا لەبەركرا. ئەم ڕاستی و زانیارییانە لەبارەی خەڵاتەكەوە بزانە.

ناوی ڕاستەقینەی خەڵاتەكە
ناوی ڕاستەقینەی خەڵاتەكە (خەڵاتی ئەكادیمی بۆ شیاویی/ Academy Award of Merit)یە، بەڵام بۆچی بە “ئۆسكار” بەناوبانگە؟ دەوترێت بیت دیڤیس-ی ئەكتەر كە سەرۆكی ئەكادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاو بووە لە ساڵی 1941، ئەو ناوەی لە خەڵاتەكە ناوە وەك ڕێزلێنانێك بۆ هاوسەری یەكەمی. دەشوترێت مارگرێت هیریك، كە بەڕێوەبەری ئەكادیمییەكە بووە لە سەرەتای سییەكانی سەدەی ڕابردوو، ئەو ناوەی لێناوە چونكە شێوەی پەیكەرە ئاڵتونییەكە هاوشێوەی ئۆسكار-ی مامی یان خاڵی بووە.

براوەی زۆرترن خەڵاتی ئۆسكار
واڵت دیزنی، دامەزرێنەری ستۆدیۆی وێنە جوڵاوەكان (كۆمپانیای دیزنی) 26 خەڵاتی بردووەتەوە. بەدوای ئەو ئیدیس هید-ی دیزاینەر هەشت خەڵاتی بردووەتەوە. لە ڕیزبەندی دووەمدا ئالان منكن-ی ئاوازدانەر و دانەری موزیك بە هەشت خەڵات هاوشانیەتی. كاسرین هیببورن-ی ئەكتەر چوار خەڵات، یەكەم كەسە كە ئەم ژمارەیەی لەبەرامبەر نواندندا بەدەستهێنابێت، لەكاتێكدا لەهیچ بۆنەیەكی دابەشكردنی خەڵاتەكەدا بەشدارنەبووە.

ئەو فیلمانەی زۆرترین جار پاڵێوراون
سێ فیلم 14 جار بۆ خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراون، كە ئەوانیش (هەموو شتێك لەبارەی ئیڤی/ All About Eve) ساڵی 1950، تایتانیك ساڵی 1997 و (لا لا لاند/ La La Land) ساڵی 2016.

بچوكترین براوەی خەڵاتەكە
تاتۆم ئەونیل-ی ئەكتەر بووە براوەی خەڵاتەكە بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی (مانگی كاغەز/ Paper Moon) ساڵی 1973 كاتێك تەمەنی تەنها 10 ساڵ بوو، لەو فیلمەدا ڕیان ئەونیل-ی باوكیشی بەشداربووە.

بەتەمەنترین
كریستۆڤەر پلامەر-ی ئەكتەری كەنەدی ساڵی 2010 خەڵاتی باشترین ئەكتەری یاریدەدەری لە ڕۆڵەكەیدا لە فیلی (دەستپێكەران/ Beginners)ی بەدەستهێنا كاتێ تەمەنی 82 ساڵ بوو. بەمەش بووە بەتەمەنترین لەنێو براوەكانی ئۆسكار لەوكاتەوە تائێستا.

یەكەم ژنی براوەی خەڵاتی دەرهێنان
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر گرنگترین خەڵاتە لەنێو خەڵاتەكانی ئۆسكاردا، یەكەم ژنە دەرهێنەر كە خەڵاتەكەی بردووەتەوە كاسرین بیگلۆ-یە لە ساڵی 2010دا لە فیلمی (خەزێنەی ئازار/ The hurt Locker) ئەمەش پاش 80 ساڵ بەسەر دەستپێكی خەڵاتەكەدا. ئەو فیلمەی بیگلۆ كە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بۆ ژمارەیەك خەڵات كاندیدكرا فیلمی (Zero Dark Thirty) كە یەكەم نمایشی لە ساڵی 2012دا بوو و باس لە هەوڵەكانی ئەمریكا دەكات بۆ دەستگیركردن یان كوشتنی ئوسامە بن لادن.

گرانبەهاترین عەزی لە ئاهەنگی دابەشكردندا
ئاهەنگەكانی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار بۆنەیەكیشە بۆ نمایشكردنی جلوبەرگ. ئاستی نمایشەكە دەكەوێتەسەر نرخی ئەو عەزییەی یەكێك لە بەشداربووان دیزاینی دەكات. گرانبەهاترینیان ئەوەی جنیفەر لۆرنس بوو كە لە ئاهەنگی دابەشكردنی ساڵی 2013 پۆشی و نرخەكەی بە چوار ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، لە دیزاینی خانەی نمایشی (دیۆر/Dior) بوو، بەڵام عەزییەكە تووشی ئیحراجی كرد، بەهۆی ئەوەی بووە هۆی كەوتی بە زەویدا.

ئەو براوانەی وەرگرتنی خەڵاتەكەیان ڕەتكردووەتەوە
سەرەڕای ئەوەی ئۆسكار بەنرخترین و بەناوبانگترین خەڵاتە لە جیهانی سینەمادا، بەڵام هەن ڕەتیانكردووەتەوە وەك دودلی نیكۆلاس-ی نووسەر و دەرهێنەر كە بووە براوەی باشترین دەق لە ساڵی 1935دا. هەروەها جۆرج سی سكوت-ی ئەكتەر كە براوەی باشترین نواندن بوو لە ساڵی 1971.

بەهای ماددی خەڵاتەكە
پەیكەری ئۆسكار لە بڕۆنز دروستكراوە و بە ئاڵتونی عەیارە 24 ڕووپۆشكراوە، ناتوانرێت بفرۆشرێت. لە ساڵی 1950ەوە كراوەتە مەرج لەسەر براوەی خەڵاتە كە بۆ خودی ئەكادیمییەكەی بخاتەڕوو بە نرخی تەنها یەك دۆلار. بەڵام بەر لە ساڵی 1950، هەندێك لە خەڵاتەكان ڕێگای زیادكردنەكانیان گرتەبەر، منداڵ و نەوەی ئۆرسۆن ویلز-ی دەرهێنەر كە خەڵاتەكەی لە ساڵی 1941 لە فیلمی (Citizen Kane) بەدەستهێنا خەڵاتەكەی (پەیكەری ئاڵتونی)یان بە زیاتر لە 800 هەزار دۆلار فرۆشت.

قەبارەی ئۆسكار
درێژیی خەڵاتی ئۆسكار 34 سانتیمەتر و كێشی 3.85 كیلۆگرامە. ناوی براوەكەی دواتر لەسەری هەڵدەكۆڵدرێت.

س: DW

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی: لایەنە شیعییەكان ڕێكنەكەون دانیشتنەكەی سبەینێ هاوشێوەی 26ی مانگ دەبێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهیچ شێوەیەک دووبارەبوونەوەی حاڵەتی گیانلەدەستدانی خانەنشینان قبوڵناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share