چێشتخانەیەکی هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە عێراق دەدۆزرێتەوە کە هاوشێوەی چێشتخانە مۆدێرنەکانە

لە دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی دەگمەندا، دەستەی گشتیی شوینەوار و میراتی عێراق رایگەیاند، تیمێکی ئەمریکیی هەڵکەندن و دۆزینەوەی شوێنەوار لە پارێزگای زیقار، لە میانی گەڕانەکانیاندا شوێنێکی گشتیییان بۆ ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوە پێشکەشکردنی بە خەڵک دۆزییەوە، کە شرۆڤەکاران و پسپۆڕان زیاتر بە چێشتخانەیەک دایدەنێن کە مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هاوشێوەی چێشتخانە مۆدێرنەکان.

ئەم ڕاگەیاندنە کاردانەوەی بەرفراوانی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا هەبوو، بەتایبەتی لەنێو ئەوانەی ئارەزووی شوێنەوار و شارستانییەتە مرۆییە کۆنەکان دەکەن کە دۆزینەوەکەیان بە بەڵگەی نوێ بۆ ڕادەی پێشکەوتنی شارستانیەتەکانی میزۆپۆتامیا داناوە، لە رەنگدانەوەی تایبەتمەندییە دۆزراوەکانی ڕادەی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی، ڕێکخستن، تەلارسازیی تەکنیکی و ئەندازیاری، بەراورد بەو سەردەمە کۆنانە .

لە کاتێکدا شرۆڤەکارانی داوایان کردووە کە پێویستە تیمە ناوخۆییەکان ئەرکەکانی هەڵکەندن و دۆزینەوەی شوێنەوارەکان زیاتر بکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی گەنجینەکانی میزۆپۆتامیا لە رووی شوێنەوار و میراتەکان و شوێنەوارەکانەوە کە رەنگدانەوەی قوڵایی کولتوورەکەیە .

حاکم ئەلشەمەری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتیی کەلوپەلی دێرین و میراتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدادەڵێت:

* نوێنەرایەتیی زانکۆی ئەمریکی لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، لە کاتی هەڵکۆڵینەکانیدا لە شوێنی لاگاش، توانی شوێنێکی گشتیی شوێنەواری بۆ ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوە بدۆزێتەوە کە خواردن و خواردنەوەی پێشکەشی خەڵک کردووە، لەو شوێنەدا کورسی و مێزی دووانی لە قووڕ دروستکراو هەن.

*تیمەکە توانیویەتی کۆمەڵێک کەلوپەلی کۆن بدۆزێتەوە وەک، شەش فڕن، چەندین بووکەڵەی گڵین، قاپە قوڕینە بچووکەکان و ڕێڕەوی نێوان ئەو بینایانەی کە بەرکەوتوون، سۆپا بۆ چێشتلێنان، کەلوپەلی هەڵگرتن و پاراستنی خواردن و خواردنەوە، جگە لە پەرداخی گەورە بۆ سارد ڕاگرتنی ئاو و ئامێری وردکردن وەک بەردی وردکردن و ئێسک .

* ئەم دۆزینەوانە نیشانەیەکی ترە بۆ ئەوەی عێراق تا چەند دەوڵەمەندە بە کەلوپەلی دێرین و شوێنەوارەکانی شارستانیەتی دێرین، ئەمەش پشتڕاستی ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە میزۆپۆتامیا هەمیشە لانکەی گەورەترین شارستانیەتەکان بووە، لە سۆمەری و بابل و ئاشوور و ئەکەدییەوە تا دەگاتە سەردەمی ئیسلام .

بابەتی پێشتر

بۆچی دەركراوەكان ملكەچی پارتی بوون؟

بابەتی دواتر

سلێمانی.. زیاتر لە 222 ملیۆن دینار بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانی تووشبووی شێرپەنجە كۆكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share