ئەمشەو هاڵۆوین_ە

هاڵۆوین جه‌ژنێکی تایبەت بە کریستیانەکانە و ساڵانە لە کۆتا شەوی مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت و ئەو کەسانەی لەسەر ئەو باوەڕەن رێورەسم و چالاکی جیاواز بەڕێوەدەبەن.

بیرۆکەی جەژنی هاڵۆوین لە وڵاتانی رۆژئاواوە هاتووە، بەڵام لە ئێستادا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە.

خەڵکان لە شەوی هاڵۆویندا خۆیان و ماڵەکانیان لەسەر شێوەی ترسناک ئامادەدەکەن، منداڵان بە جلوبەرگە سەمەرە و ترسناکەکانیانەوە بە ماڵاندا دەگەڕێن و نوقڵ و شیرینی کۆدەکەنەوە، هەندێک جاریش دزیی بچوکیش دەکەن.

مەسیحییەکان پێیان وایە لە شەوی هاڵۆویندا رۆحی مردووەکان لە ئاسمانەوە دێنەوە سەر زەوی و لەسەر شێوەی شتی ترسناک خۆیان نیشاندەدەن.

بەکارهێنانی رەنگەکانی پایز، گەڵای درەخت کولەکەی زەرد یەکێک لە سیماکانی ئەم رێورەسمەیە، کە گوزارشتە لە هاتنی وەرزی پایز.

لە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی بەشێک لە وڵاتانی جیهان ماوەی چەند ساڵێکە گرنگی بەم رێورەسمە دەدرێت، لە بەشێک لە شوێنە گشتییەکان رێورەسم و چالاکی جۆراوجۆر سازدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆدا دەكات

سەرۆكی توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆدا دەكات. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: دۆناڵد ترەمپ: وەڵامی ئـ.ـێران دەدەینەوە لەسەر خستنەخوارەوەی کۆپتەرەکەمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند، لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە شەوی ڕابردوو…
Total
0
Share