بەهۆی قەرزارییەوەیە.. گەشت لە زەكەریا عەبدوڵڵا قەدەغەكرا

وەزارەتی ناوخۆ گەشتگردنی دەرەوەی وڵاتی لە هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا قەدەغەكرد، لە نووسراوێكی فەرمیدا بڕیارەكە دراوە و ناوی هونەرمەندەكە بە قەرزدار هاتووە.

بەپێی نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ، كە لە مانگی چواری ئەمساڵ دەرچووە و تازە دەست میدیاكان كەوتووە، بڕیاردراوە گەشتی دەرەوەی وڵات لە زەكەریا عەبدوڵڵا قەدەغەبكرێت.

لە نووسراوەكەدا ناوی دوو كەسی دیكەش هاتوون و هەرسێكیان بە هاوڵاتیی بیانی ناسێنراون.

زەكەریا عەبدوڵڵا لە نووسراوەكەدا بە قەرزدار ناویهاتووە، بەڵام دوو كەسەكەی دیكە بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە بڕیارەكەیان بەسەردا دراوە.

پێشتر زەكەریا عەبدوڵڵا کێشەی لەگەڵ بانکی کوردستان ھەبوو و باس لەوە دەكرێت، كە نزیكەی شەش ملیۆن دۆلار قەرزداری ئەو بانکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی…
Total
0
Share