بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو کەمترین کەس و دامەزراوە کاندیدکراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی نەرویجی بڵاویکردەوە، ئەمساڵ کەمترین کەس و دامەزراوە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ.

لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی نەرویجی بڵاویکردەوە، “بۆ ساڵی 2023  212  کەسایەتی و 93 دامەزراوە، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ کاندید کراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ساڵی رابردوو 343 کەسایەتی و دامەزراوە کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتەکە بوون، بەڵام ئەمساڵ کەمترین ژمارە بووە بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو”.

بە وتەی ئەندامانی لیژنەکە ساڵی 2016 زۆرترین کەس و دامەزراوە کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتەکە بوون  کە ژمارەیان 376 بووە.

خەڵاتەکانی نۆبڵ لە پێنج خەڵات پێکهاتووە لەسەر وەسیەتی ئەلفرێد نۆبڵی دامەزرێنەری لەلایەن بانکی ناوەندی سویدییەوە خەڵاتی شەشەمی بۆ زیادکرا کە ساڵانە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم رادەگەیەندرێت.

خەڵاتەکان جگە لە مەدالیایەکی ئاڵتون بڕی نیو ملیۆن دۆلار لەخۆی دەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share