“ئیل پیرۆدیكۆ” چاوپێكەوتنێكی دوورودرێژی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە ئەنجامداوە، تیایدا سەرۆکە ناودارەکە چەند زانیارییەكی نوێی ئاشکراکردووە.
لاپۆرتا لەو چاوپێكەوتنەدا باس لەوە دەكات، کە بەلایەنی كەمەوە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 چوار یاریزانی نوێ دەگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، ڕەتیشی دەکاتەوە ناوی هیچ یاریزانێک بهێنێت.
ئاراوخۆ
“گفتوگۆ لەگەڵ ئاراوخۆ دەستیپێكردووە و قۆناغی باشمان بڕیوە، ئەو دەیەوێت بمێنێتەوەو ئێمەش دەمانەوێت بەردەوام بێت، ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ ئەو یاریزانانە نابێت كە دەیانەوێت لەگەڵماندا بەردەوامبن”.
ناو ناهێنێت
“نامانەوێت بازاڕی گواستنەوەکان لەسەر خۆمان قورس بكەین، باسی هیچ یاریزانێك ناكەین، هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە ناكەینەوە”.
پێویستە متمانەمان بەخۆمان هەبێت بۆ ڕكابەریكردن لەسەر ناسناوی خوولی ئیسپانیا
دڵخۆشە بە کلاسیکۆ
“دڵخۆشم بەو یارییەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بردمانەوە، لەبەرئەوە نا كە چوار گۆڵمان تۆماركرد، لەبەرئەوەی كە بەو شێواز و ئاستە بەرزە یاریمان كرد”.
سوپاس چاڤی
“سوپاسی چاڤی-م كرد، چونکە پێکهاتەکەی بەشێوەیەكی زۆر باش یاریی دەكات، چێژی ئەو شەوە مێژووییانەی بۆ گەڕاندینەوە كە پێشتر بەسەرمان بردووە”.
متمانەبەخۆبوون
“پێویستە متمانەمان بەخۆمان هەبێت بۆ ڕكابەریكردن لەسەر ناسناوی خوولی ئیسپانیا”.
یاریزانە نوێیەكان، ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵدا واژوودەکەین، لە هێڵی بەرگری و ناوەند و هێرشبەر دەبن
پێویستە بەهێزتریش ببین
“فەلسەفەی ئێمە زیاتر بەهێزكردنی تیپەكەیە، پێویستمان بەوەیە بەرشلۆنە بەهێزتر بكەین”.
زیان بەخۆمان ناگەیەنین
“هێرشبەری باشمان هەیە و كارێك ناكەین زیان بەم تیپە بگەیەنێت، هەر یاریزانێك پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات، دەبێت لە ژێر فەلسەفەی بەرشلۆنەدا بەرەوپێش بچێت و کاربکات”.
گەڕاینەوە
“پڕۆژەیەكی گەورەمان دەستپێکردووە، دەتوانین بڵێین ئێمە گەڕاینەوە نێو کێبڕکێی گەورەکان”.
گرێبەستی نوێ
“بەپیی ئەو پلانەی بۆ میرکاتۆ دامانڕشتووە، بەلایەنی كەمەوە چوار گرێبەستی نوێ واژوودەكەین”.
چ یاریزانێک دەکڕن؟
“یاریزانە نوێیەكان، ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵدا واژوودەکەین، لە هێڵی بەرگری و ناوەند و هێرشبەر دەبن”.
دێمبیلی
“هیچ شتێك لەسەر نوێكردنەوەی بۆندی عوسمان دێمبیلی لە ئارادا نییە”.