كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی دوای كلاسیكۆ

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە، دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەكانی بەڵام دڵتەنگە بەو ئەنجامەی بەدەستیانهێناوە.

چاڤی پێیوایە ئەوان شایستەی ئەوە بوون بگەنە یاریی كۆتایی و ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە.

ئاماژەی بەوەشدا كە ڕكابەرەكەیان تەنها پشتیان بە هێرشی هەڵگەڕاوە بەستووە.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– هیچ جیاوازییەك لەنێوان ئێمە و مەدرید-دا نییە، دەبێت متمانەمان بەخۆمان هەبێت

– تەنها 20 خولەكی سەرەتا باشنەبووین

– ئەم بەرشلۆنەیە دەتوانێت ڕكابەریی هەموو تیپێك بكات تەنانەت گەر ئەنجامەكەش بە دڵی ئێمە نەبێت

– پێموایە لە ڕیاڵ مەدرید باشتربووین

– تووڕەین و ئەنجامەكەمان بە دڵ نییە، بەڵام تیپەكە گەشەی باشی كردووە

– ئەوان لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا باشتربوون

– شانازی بە تیپەكەمەوە دەكەم، شایستەی بردنەوە بووین

– دڵخۆشم بە ئاستمان بەڵام دڵتەنگم بە ئەنجامەكە

– پێدری و فاتی و فیران توریس پێویستییان بە كاتە

– بەرشلۆنە شایستەی گەیشتن بوو بە یاریی كۆتایی

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان 11 وڵات لە مافی دەنگدان بێبەشدەكات

بابەتی دواتر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی دوای كلاسیكۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە ئەنجام دەدرێن. بەهێزترین یاریی لە خولی ئینگلتەرا…
Total
0
Share