ئینتەر بە بەرشلۆنە بدۆڕێت، ئینزاگی دەردەكرێت

ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان دواین چانسی بە ئینزاگی ڕاهێنەر داوە ئەویش بردنەوەیە لە بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا كۆكن لەسەر ئەوەی كە چیتر ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان چاوەڕێی ئەنجامی خراپی ئینزاگی ڕاهێنەر ناكات.

یارییەكەی بەرشلۆنەشی وەك دوا چانس بەخشیوەتە ئینزاگی و ئەگەر شكستی هێنا، ئەوا دەستبەجێ لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە.

ئینتەرمیلان لەچامپیۆنزلیگ دوو یاریی كردووە، شكستێك و بردنەوەیەكی هەیە.

لەخولی ئیتاڵیاش 8 یاریی كردووە، 4 یاریی بردۆتەوە و 4 یاریی دۆڕاوە.

ئەنجامەكانی ئینتەر زۆر خراپن و ڕۆژ بە ڕۆژ توڕەیی هاندەر زیاتر دەبێت لەسەر ئەنجامەكانیان.

بابەتی پێشتر

مووچەی پێشمەرگە زیاددەكات<br>زانیاریی نوێ لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share