لە 48 كاتژمێردا 1100 بومەلەرزە لە دوورگەیەك دەدەن

تەنها لە ماوەی 48 كاتژمێردا، نزیكەی 1100 بومەلەرزە لە دوورگەیەكی زەریای ئەتڵەنتیك-یان داوە.

بومەلەرزەكان لە دوورگەی “ساو خۆرخێ” ڕوویانداوە كە دوورگەیەكی گڕكانییە و دەكەوێتە ناوەڕاستی زەریای ئەتڵەنتیكەوە. ڕۆی ماركیز سەرۆكی ناوەندی چاودێریكردنی چالاكیی زەمینلەرزەی گڕكانی لە ناوچەی ئەرخەپیل لە دوورگەكانی ئەزۆر دەڵێت، “گوڕی بومەلەرزەكان لەنێوان 1.9 بۆ 3.3دا بوون و لە نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە دەستیانپێكردووە و لە ماوەی 48 كاتژمێردا ژمارەیان گەیشتووەتە نزیكەی 1100 بومەلەرزە”.

بەپێی وتەی ڕۆی ماركیز كە لێدوانی بۆ ڕۆیتەرز داوە، بومەلەرزەكان نەبوونەتەهۆی تەقینەوەی گڕكانە كە دوایین جار ساڵی 1808 تەقیوەتەوە و ئاگر و تواوەی كانزای لێدەرپەڕیون.

ژمارەی دانیشتووانی ساو خۆرخێ نزیكەی 8400 كەسن و دوورگەكە بەشێكی سەرەكیی “ئەرخەپیل”ـە كە لە نۆ دوورگە پێكدێت و یەكێكە لە ناوچە گەشتیارییەكانی جیهان.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی هەنگاوی نوێی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جاك ما دەردەكەوێتەوە

ملیاردێری ناسراوی چین لە بواری بازرگانیی ئەلیكترۆنی ئەمڕۆ لەڕێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەركەوتەوە، بەمەش كۆتایی بەو…
Total
0
Share