هۆکاری بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور ئاشکراکرا

قائیمقامی شارەزوور رایگەیاند، پیسبوونی ئاو هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و رشانەوەیە لە سنووری شارەزوور.

رزگار غەفور قائیمقامی شارەزوور لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە %80 ی هۆکاری تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە بووە.

وتیشی، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سنوورەکە بەهۆی باران و لافاوی چەند رۆژی رابردووەوە سەرچاوەکانی ئاو پیسبوون و ئەو هاوڵاتییانەی بەکاریانهێناوە نەخۆش کەوتوون.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، ئاوی کوڵاو بەکاربهێنن و هاوکاری تیمە تەندروستییەکان ببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share