نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند، تەرخانی دارایی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان کراوە.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە نووسراوی وەزیری خوێندنی باڵا پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم چووە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە و دوای ئەوە ئاراستەی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری و وەزارەتی دارایی عێراق کرا بۆ ئەوەی میلاکیان بۆ جێگیربکرێت بۆ ئەوەی تەرخانی داراییان بۆ بکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئێستا تەرخانی دارایی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان کراوە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەین بۆ ئەوەی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران بداتەوە و دابمەزرێن.

د. توانا نەجەف، ئەوەشی ئاشکراکرد، بڕیارەکە سەرجەم دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵی 2017 تاوەکو 2023 دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت، هەر بەنزینخانەیەکیش پەیڕەوی…
زیاتر ببینە

سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە…
Total
0
Share